
دواى په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌باره‌ى به‌رزى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقیدا، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌فه‌رمى بانگهێشتنامه‌ى ئاراسته‌ى وه‌زیرى دارایی‌و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عێراق كرد‌و داواى لێكردون ئه‌مڕۆ ئاماده‌ى په‌رله‌مان بن، به‌ڵام وه‌زیرى دارایی نه‌چوه په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانیش هه‌موو گه‌شتێكى لێ قه‌ده‌غه‌كرد.
پێنجشەممەی ڕابردوو موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەتویتێکدا نوسی:”بازاڕی دراو لەعێراق شێواوەو بەهای دراوەکان ناجێگیرەو کاریگەری نەرێنی دروستکردوە”.
دواى ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌در، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکى ئاراسته‌ى مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد‌و له‌ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، “لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بانگهێشتکراوم بۆ ئەوەی شەممە ئامادەبم بۆ تاووتوێکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار، ئەوەش ڕێک دوای تویتێکی سەید موقتەدا سەدر هات کە تێیدا داوای لێکردم بچمە ئەنجومەن بۆ تاووتوێکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار”.
وه‌زیرى دارایی ئه‌وه‌شى باسكردوه له‌نامه‌كه‌یدا، “دیارە کە بانگهێشتکردنم لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی تویتەکەی سەید موقتەدایه، به‌ڵام هیچکات ئامادەنیم بچمە ژێرباری”.
له‌نوسراوێكیشدا كه ئه‌مڕۆ جارێكى تر ئاراسته‌ى كراوه‌ته‌وه، ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داوا له‌وه‌زیرى دارایی ده‌كات ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مان ئاماده‌بێت‌و بۆ گفتوگۆ‌و ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رزى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی.
هاوكات ئه‌مڕۆ به‌كۆى ده‌نگى ئاماده‌بونى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان‌و كه‌سانى ئاماده‌بوى كۆبونه‌وه، بڕیاردرا تا ئه‌وكاته‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌بێت، ناتوانێت هیچ گه‌شتێك بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجامبدات.