نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی: هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

سەرۆک بارزانی: هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

رۆژی پێنجشەممە 17-2-2022 لە سەلاحەدین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی ناوخۆ و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیدارەکە بووە، پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان “سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەووە کە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.”

میشێل کامیرۆتا کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە ھەولێر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ھەنگاوە دەستوورییەکانی دوای دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق ئاڵوگۆڕکران.

بەپێی راگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، “باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش ھەبوو” جەختی لەوە کردەوە کە ئیتاڵیا لەگەڵ ھاوپەیمانان بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەردوولا، جەخت کرایەوە لە پەرەپێدان و قووڵکردنی دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتاڵیا و بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و ھەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *