نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری لەسەر ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی مەسرور بارزانی و میری قەتەر

زانیاری لەسەر ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی مەسرور بارزانی و میری قەتەر

كەمێك پێش ئێستە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و میری قەتەر دەستی پێ كرد.

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەر، لە دەوحەی پایتەختی ئەو وڵاتە لە دیوانی میری كۆ بوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت و شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر، لە كۆبوونەوەكەیاندا بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەریش دەكەن.

شایانی باسە بەیانی ئەمڕۆیش مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی قەتەر و وەزیری كاروباری وزە و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قەتەریش دیدار و كۆبوونەوەیان هەبوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر قەڵای هەولێر، یادی رۆژی ئاڵای بەرز راگرت

مەسرور بارزانی: لەژێر سایەی ئاڵای كوردستان، دەست لەناو دەست بەرەو كوردستانێكی ئاوەدان و ئارام و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *