نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە

سەرۆك بارزانی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە

سەرۆك بارزانی لە پەیامێكی بۆ ڕای گشتی كوردستان و عێراق ڕای گەیاندووە بەتەواوەتی بڕیارەكەی داگای فیدڕاڵی سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە و هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

مسعود بارزانی
۱٥ی شوباتی ۲٠۲۱

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *