نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور بارزانی: هەردوو قایمقامی عەنكاوە و پیرمام دەستبەكاربوون

بە فەرمانی مەسرور بارزانی: هەردوو قایمقامی عەنكاوە و پیرمام دەستبەكاربوون

به‌ فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەردوو ناحییه‌ی عەنکاوە و پیرمام بە فەرمى بوون بە قەزا و قایمقامه‌كانیان ده‌ستبه‌كاربوون.
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئەمڕۆ 15ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، فەرمانى کارگێرى و دەست بەکاربوونى وەک قایمقام بەوەکالەت لە قەزاکانى عەنکاوە و پیرمام رادەستى رامی نوری عۆدیش، وەک قایمقامى قەزایی عەنکاوە و حامد ئیسماعیل حه‌مه‌دئەمین، وەک قایمقامى قەزایی پیرمام کرد.
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئومێد خۆشناو بەناوى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆ، پیرۆزبایی لە قایمقامی هەردوو قەزاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
دواى ئەوەى رۆژی 04-10-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان، سەردانی ناحیەی عەنکاوەی کرد، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێری راسپارد بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا، کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شارى هەولێر و زۆربەی دانیشتووانەکەى کلد و ئاشوورین و وابەستەی کڵێسای کلدانی کاسۆلیکین و ناوەندێکی گرنگە بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی.
قەزایی پیرمامیش کە بە (مەسیف سەڵاحەدیین) ناودەبرێت، یەکێک بوو لە ناحیەکانی سەر بە قەزای شەقڵاوە، دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای شاری ھەولێر، گوندەکانی سنووری پیرمام ژمارەیان 66 گوندە.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *