نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ قەڵادزێ کوژراو هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداركرا

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ قەڵادزێ کوژراو هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گەنجێک دانیشتوی قەڵادزێ كه‌ پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوه‌ بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە شوێنەواری چوار چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ مردوه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداربوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گەنجێک بەناوی ( ق . ب . ع ) لەدایکبوی ساڵی 1986، ڕەگەزی نێر، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین، پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 6ی پیادە بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چوار چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، لەڕوداوەکەشدا هاوسەرەکەشی بەسوکی بریندار بوە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە”.

بەوتەی هاوسەرەکەی بەیەکەوە ویستویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بەوتەی هاوسەرەکەی “بەیەکەوە ویستویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ ئینجا لەلایەن سێ کەسی ناسراو بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و بەسەختی برینداریان کردوە”.

بەپەلە

حکوومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %50ی قەرزی میدیاکانی دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی (%50) لەو قەرزانەی لەسەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *