
وەزارەتی تەندروستی مەرجی بوونی پاسپۆرتی بۆ دەرهێنانی کارتی ڤاکسین راگرت، رایشیگەیاند، کارتەکە تەنها بۆ ناوخۆی وڵات دەخوات.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، مەرجی بوونی پاسپۆرتی بۆ دەرهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی ڤاکسین لابراوە، بەڵام بەو شێوەیە کارتەکە تەنها بۆ ناوخۆ کاری پێدەکرێت.
هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، دەتوانرێت لەبری پاسپۆرت ژمارەی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی بەکاربهێنرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی ئەو هاووڵاتیانە ناگرێتەوە کە کارتی ڤاکسین بۆ گەشتکردن بەکاردەهێنن.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو، ئەو هاوڵواتیانەی هەردوو ژەمی ڤاکسینیان بەکارهێنرابوو، کارتی پلاستیکیان بۆ دروست دەکرێت، کە دەتوانرێت بۆ راییکردنی کارووباری فەرمانگەکان و گەشتکردن بەکاریبهێنن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە