نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دارایی لەبارەی پاداشتی خانەنشینی روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی لەبارەی پاداشتی خانەنشینی روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی ھەرێم نوسراوێکی سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی ھەرێم لە نوسراوێکدا سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین کراون و پاداشتی خانەنشینییان وەرگرتووە، بەڵام دووبارە دامەزراونەتەوە و خانەنشینکراون، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە سەرکار و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرجکراوە، بەپێی یاسا و رێنماییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت.


جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی پاداشتەکەیان نەگەڕاندوەتەوە دەتوانن پاداشتەکە بگەڕێننەوە و دووبارە لەسەر خانەنشینی دووەم جار پاداشتیان بۆ خەرج بکرێتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *