نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خه‌میس خه‌نجه‌ر: هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ كاته‌ سه‌خته‌كان له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێره‌وه‌ دێن

خه‌میس خه‌نجه‌ر: هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ كاته‌ سه‌خته‌كان له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێره‌وه‌ دێن


خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند “هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه‌‌ دێن، سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵی 2010 به‌هه‌مانشێوه‌ عێراقی له‌ قه‌یرانێكی سیاسی خنكێنه‌ر ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌نی دووباره‌ كرده‌وه‌”.

خه‌نجه‌ر هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی موقته‌دا سه‌در كرد كه‌ به‌ بڕیارێكی ته‌واو نیشتمانی و له‌پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی قبووڵ كرد.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌رۆك بارزانی، له‌ شاری نه‌جه‌ف نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو: لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو.

سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاندبوو: لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *