نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕێبەر ئەحمەد:دەبێت دادگای تایبەت بە سزادانی توندوتیژی دژ بەژنان هەبێت

ڕێبەر ئەحمەد:دەبێت دادگای تایبەت بە سزادانی توندوتیژی دژ بەژنان هەبێت

وەزیری ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد لە وۆرکشۆپی (گوێگرتن) تایبەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان داوایەکی لە دادوەران کرد.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەبارەی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان لە وۆرکشۆپەکەدا گوتی: لەدەرئەنجامی جێبەجێ کردنی یاسای ژمارە 8ـی 2011، هەستمان پێکردووە تا ئێستا وەک پێویست گرنگی بەو بابەتە نەدراوە و بۆشایی یاسایی لە خودی یاساکەدا هەیە، بە تایبەتی ئەو بڕگانەی کە پەیوەستن بە دابینکردنی مافی قوربانیان و پاراستنی تاک و خێزان.

لەبارەی تاوانبارانی توندوتیژی خێزانی، وەزیری ناوخۆ گوتی: من داوا لە هەموو دادوەرەکان دەکەم، ئەو تاوانبارانە پەیوەست نەکەن بە کەفیلەوە، هەم بۆ ئەوانەی تاوانی توندوتیژی هەم بۆ ئەوانەی بە چەک تاوانێک ئەنجام دەدەن.

رێبەر ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە وەک لە یاساکە ئاماژەی پێدراوە، پێویستە دادگای تایبەت بەو بابەتە هەبێت و ناکرێت بیانووی نەبوونی ژمارەی دادوەری پێویست، ببێتە هەنگاوێک بۆ جێبەجێنەکردنی ئەم یاسایە.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *