نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خاڵی سنوری پیشخافور لە نێوان باشور و ڕۆژئاوا کراییەوە دووای هێرشی پەیەدە

خاڵی سنوری پیشخافور لە نێوان باشور و ڕۆژئاوا کراییەوە دووای هێرشی پەیەدە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای خاڵی سنووریی پێشخابوور کرایەوە، کە ماوەیەک بوو داخرابوو و سەرەتاش بۆ کاری بازرگانی و ئەوانەی نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێم یاخود بە پێچەوانەوە، بەکار دێت.

دکتۆر کاوە ئازیزی، ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی ھێرشی پەیەدە بۆ سەر خاڵی سنووریی پێشخابوور، ئەو خاڵە سنوورییە داخرا، ئەمڕۆ کرایەوە و لە سەرەتاشدا بۆ ھاتوچۆی بازرگانییە و هەروەها ئەو کەسانەی لە رۆژئاوای کوردستان یاخود لە ھەرێم بە ھەر ھۆکارێک مابوونەوە، رێگەیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە.

ئازیزی گوتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا رێگە بە ھاتوچۆی خەڵکی ئاساییش دەدرێت ھاتوچۆ بکەن، بۆیە گرنگ ئەوەیە دەرگای خاڵی سنووری پێشخابوور بە فەرمی کرایەوە، ئەمەش لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *