نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گاسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.

باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ باڵیۆزخانە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاندانی ھاتنی کۆمپانیاکانی سویسرا  بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتی سویسرا کرد بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *