نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (18ی کانوونی دووەمی 2022) پێشوازی لە جەنەرال کارل هاریس، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاووتوێ کرا.

سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد
سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی راستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا.

جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردن و بەردەوامبوونی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ کۆتاییهێنانی بە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە رێگەی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنکیی ئەمنی هاوبەش و نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەوڵەکانی رێکخستنەوە و یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرد.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *