نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا كران

ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا كران

دره‌نگانی شه‌وی رابردو، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كران.

دژه‌ تیرۆری كورستان بڵاویكرده‌وه‌، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زێلكانی سوپای توركیا له‌ ناحیه‌ی باشیك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كراون، سه‌ربازگه‌كه‌ی توركیاش به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان، دژه‌ تیرۆر باسی له‌وه‌كردوه‌، “هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *