نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دوو یانەی دیكه‌ی شەوانە له‌ هه‌ولێر بەهۆی کاری نەشیاو و دور لەئادابی گشتی داخران

دوو یانەی دیكه‌ی شەوانە له‌ هه‌ولێر بەهۆی کاری نەشیاو و دور لەئادابی گشتی داخران

ئەمشەو هەینی 2022.1.14، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و ڕێنمایەکان، لەلایەن پۆلیسی شارەوانی قائمقامیەتی ناوەندی هەولێر، دوو یانەی تری شەوانە داخران و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایەبەر.
ئەم هەڵمەتە لەلایەن پۆلیسی شارەوانی و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە و هەر شوێنێک کاری نەشیاو و دزێوی تێدا بکرێت و دووربێت لە ئادابی گشتی و ببێتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی پارێزگا، خاوەنەکەی رووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەکرێتەوە و شوێنەکەش دادەخرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *