نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كران

ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كران

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی پێنج موشەکه‌وه‌، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار كراوه‌ته‌ ئامانج، له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری موشه‌كیشه‌وه‌، پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و موشه‌كانه‌ لەگوندی به‌ستامیه‌ کە 25 کیلۆمەتر لەڕۆژئاوای قەزای هیت دوره‌ ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشیكرده‌وه‌، موشه‌كه‌كان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری “كیا بارهه‌ڵگر” بون و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان له‌ناو بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *