نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/1/2022، هەردوو شاندی ئەمڕۆ شاندی دانوستاندکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند: “ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەمان کرد لە نێوان شاندی دانوستاندکاری پارتی و یەکێتی، باسی بارودۆخی ئێستای سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیمان کرد”.

گوتیشی: “جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێکەوە دەبێ کار بکەین، تەنانەت لەگەڵ بەغداش بۆ دانوستاندن هەوڵبدەین پێکەوە بیکەین”.

ئاماژەشی بەوەدا: “نۆی مانگ دەستنیشانکراوە ئەندامانی پەرلەمانی نوێی عێراق کۆببنەوە پرۆسەکە لەوێ دەست پێ دەکات، پێش ئەوە هەوڵی جدی دەدەین کە پارتی و یەکێتی لایەنەکانی دیکەی کوردستانیش بەشداری بکەن، بەڵام ئەو پەیوەندییەی ئێمە و یەکێتی گرنگە”.

لای خۆیەوە، عیماد ئەحەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: “ئێمە قسەمان لەسەر ماف و داواکاریی کوردستان کردووە، ئێمە دەچینە بەغدا بۆ ئەوەی مافی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەین”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *