نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە بارەی لێدانی لۆگۆ و شریتی تەکسی روونکردنەوە دەدرێت

لە بارەی لێدانی لۆگۆ و شریتی تەکسی روونکردنەوە دەدرێت

سەڵاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی لە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، پێدانی لۆگۆو شریتی تاکسی لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت تا سەرجەم تاکسییەکان لۆگۆ وەردەگرن.


لەبارەی رێککاری یاسایی لەگەڵ ئەو تاکسییەکانی تاوەکو سەرەتای ساڵی داھاتوو لۆگۆیان وەرنەگرتووە، وتی، “بەپێی ئەوەی پێشتر بڕیاردرا تا ٣١ ی ١٢ی ٢٠٢١ وادە درابووە تاکسییەکان لۆگۆ لە تاکسییەکان بدەن بەڵام بۆ جێبەجێکردنی رێککاری یاسایی پێویستە نوسرامان ئاراستە بکرێت بۆ ئەوەش تا ئێستا نوسراوی رەسمی بەدەستمان نەگەیشتووە”.


 بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی لە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی ھەرێم وتیشی، “لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٨٢ ھەزار تاکسی ھەیەو تا کاتی پشووەکانیش لە ھەولێر نزیکەی ١٨ ھەزارو ٥٠٠ تاکسی لۆگۆیان وەرگرتبوو لە دھۆک نزیکی ٨ ھەزار و لە سلێمانیش نزیکەی ٧ ھەزار تاکسی لۆگۆیان وەرگرتبوو”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *