نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ پێنجوێن شوانێک گیانی لەدەستدا

له‌ پێنجوێن شوانێک گیانی لەدەستدا

لە گوندی ئەحمەد کلوان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، هاوڵاتیەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی چرکە كه‌ لە هێزە ئەمنیەکانی سنوری پێنجوێن وەریگرتووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنوری گوندی ئەحمەد کلوان لە قەزای پێنجوێن بەهۆی پێدا تەقینەوەی مینەوە شوانێک گیان لەدەست داوه‌.

لەزانیارییەکاندا ئه‌وه‌ش هاتووە، له‌ رێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس  توانراوە تەرمی هاوڵاتیەکە بهێنرێتەوە دەرەوە لەناو مینەکانداو، تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن کراوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *