
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر.. شاسوار با بڕوات قەرزی حکومەت بداتەوەوە نەڕوات دە بەرمیل نەوت بەرێت بۆ یان لێکەوتوانی هەولێر
خانزاد دزهیی، ئهندامى فراکسیۆنی پارتی لە ئهنجوومهنى پارێزگاى ههولێر رایگەیاند: شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی گرووپی نەوەی نوێ خۆى قهرزارى حكومهته و بۆ موزایەدە بە زیانلێکوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەکات.
خانزاد دزەیی بە ئاماژەکردن بەوەی هاوکارییەکی شاسوار عەبدولواحید بۆ زیانلێکوتووان تەنیا 10 بەرمیل نەوت بوو، رایگەیاند: ئەگەر شاسوار موزایەدە ناکات، با 75 ملیار دینارە قەرزەکەی حکوومەت بداتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە 75 ملیار دینارەکەی حکوومەت لای شاسوار عەبدولواحید، بە نرخی بازاڕ کە هەر بەرمیلێک نەوت بە 180 هەزار دینارە، زیاتر لە 416 هەزار بەرمیل نەوتی پێ دێت