
رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای هەولێر و شوێنە گەشتیارییەكانی لەمساڵدا، لە تەواوی هەردوو ساڵانی پێش خۆی پێكەوە زیاترە و چاوەڕێ دەكرێت لە 2022 رێژەكە بەرز ببێتەوە.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی کانوونی دووەم، ژمارەی گەشتیاران لە پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە ملیۆنێک و 971 هەزار و 522 گەشتیار و چاوەڕێ دەكەین بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە، دوو ملیۆنیش تێپەڕێنێت.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌و ئاماره له ڕێگه‌ی بازگه سنورهییهكانی پایته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه به شێوه‌یه‌كی ورد و زانستی تۆمار ده‌كرێن.
ڕێژه‌ی گه‌شتیار له ته‌واوی هه‌ردو ساڵانی 2019 و 2020 گه‌یشته (1.860.236 (ملیۆن و هه‌شتسه‌د و شه‌ست هه‌زار و دوسه‌د و سی و شه‌ش) گه‌شتیار
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، ڕێژه‌ی گه‌شتیار له ته‌واوی هه‌ردو ساڵانی 2019 و 2020 گه‌یشته (1.860.236 (ملیۆن و هه‌شتسه‌د و شه‌ست هه‌زار و دوسه‌د و سی و شه‌ش) گه‌شتیار، به‌ڵام له ساڵی 2021 كه په‌تاكه كه‌متر بو و جارێكی دیكه ژیان به‌ره‌و ئاسایی ڕۆیشته‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی گه‌شتیارانیش زیادی كرد.