نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شەوکەت بەربەهاری:
پەكەكە بە زیاتر لە 100 كەس هێرشیان كردووەتە سەر خاڵی سنووری پیشخافوور و چەندین كارمەندمان بریندار بوون

شەوکەت بەربەهاری:
پەكەكە بە زیاتر لە 100 كەس هێرشیان كردووەتە سەر خاڵی سنووری پیشخافوور و چەندین كارمەندمان بریندار بوون

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە”ماوەی ٣ مانگە بە بڕیاری پەکەکە دوو خیوەت لە خاڵی سنووری سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدراون و ڕۆژانە بە زۆرەملێ خەڵکێک تیایاندا کۆدەکرێتەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە و دروشمدان دژ بە هەرێمی کوردستان، هانیان دەدەن”.

بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور ئاماژەی بە ئەوەش داوە: “بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ١٢ ، بەوە نەوەستان و بە زیاتر لە سەد کەسەوە و بەبەرچاوی خەڵک و ئاسایشی سێمالکا و بە مۆلوتۆڤ و بەرد و دار، لە ڕێگەی پردی نێوان پێشخابوور و سێمالکا، هێرشیان بەرەو خاڵی سنووری ئێمە لە پێشخابوور هێنا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەیاندا، ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی بریندار بوون و جامەکانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی خاڵی سنوورشیان شکاند”.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

ڕاگەیاندراوێک لە بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور بۆ ڕای گشتی

ماوەی ٣ مانگە بە بڕیاری پەکەکە دوو خیوەت لە خاڵی سنووری سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدراون و ڕۆژانە بە زۆرەملێ خەڵکێک تیایاندا کۆدەکرێتەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە و دروشمدان دژ بە هەرێمی کوردستان، هانیان دەدەن.
سەرەڕای هەموو شەڕفرۆشییەکانی پەکەکە، بەڵام لە بەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی بارودۆخی خەڵکی خۆشەویستی ڕۆژئاوا، دانمان بە خۆماندا گرت و هیچ کاردانەوەیەکمان نیشان نەدا.
بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ١٢ ، بەوە نەوەستان و بە زیاتر لە سەد کەسەوە و بەبەرچاوی خەڵک و ئاسایشی سێمالکا و بە مۆلوتۆڤ و بەرد و دار، لە ڕێگەی پردی نێوان پێشخابوور و سێمالکا، هێرشیان بەرەو خاڵی سنووری ئێمە لە پێشخابوور هێنا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەیاندا، ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی بریندار بوون و جامەکانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی خاڵی سنوورشیان شکاند.
مەبەستی پەکەکە لەم کارە، تەنیا نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستان و ڕێگرییە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان. پێشخابوور تاکە ڕێگەی هاتن و چوونی خوشک و برایانمانە لەوێ و ڕێگەی دابینکردنی قووتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە. بۆیە پەکەکە بەم کارانە و داخستنی خاڵی سنووری پێشخابوور، مەبەستیانە زیان بە خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاڤا بگەیەنن و هەر خۆشیان بەرپرسن لە وەستانی هاتوچۆ و داخستنی ئەم خاڵە سنوورییە.

شەوکەت بەربەهاری
بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *