
لەسەر کەلی قەرەسالم لە ناوچەی شێخ بزێنی لە سنووری کەرکوک ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگەش بەرپەرچییان دانەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له سنووره‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و لەسەر کەلی قەرەسالم لە ناوچەی شێخ بزێنی لە سنووری کەرکوک ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش هێرشیان کرد سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگەش بەرپەرچییان دانەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: “به‌داخه‌وه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و دوانی دیكه‌ش بریندار بوون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر له فه‌وجی سێی لیوای 126ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ن.