
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە وتارێكدا بڵاوی كردووەتەوە، عەرەب كورد دەكوژێت ئیتر ناوی داعشبێت یان سوپای عێراق یان حەشدی شەعبی یان بەرەی نوسڕە،خۆگێلكردنە داوای هاوكاری لە سوپای عێراق بكەین.
دەقی وتارەكەی محەممەد حاجی مەحموود.
له دوای 16 ئۆکتۆبه‌ر و به ده‌بابه‌ی ئه‌مه‌ریکی و هێزی چه‌کداری عێراقی، به‌شێکی زۆری خاكی کوردستانیان داگیرکرد و پێشمه‌رگە وهاوڵاتیانیان شه‌هید و بریندار و كه‌مئه‌ندام كرد‌و پێشمه‌رگەیان لەژێر زنجیری ده‌بابه‌ی ئه‌مه‌ریکی و هێزی چه‌کداری عێراقی شێلاو سه‌دان خانویان له دووس خورماتوو ته‌ختکردو خێزانه‌کان ئاوارەبوون و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی زه‌وی کشتوکاڵی کورد و ده‌رکردنیان له‌سه‌ر ماڵ و خاکی باوباپیرانیان و کوشتنی ڕۆژنامه‌نوس به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له داقوق وده‌رکردنی گونده‌کانی کاکه‌یی له‌و سنوره، هه‌رچه‌نده ڕۆژێک پێش ئێستا هێزی چه‌کداری عێراقی به‌چه‌کی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی و به‌فه‌رمانی به‌رپرسانی ئیداره‌ی که‌رکوك له‌سنوری سه‌رگه‌ڕان و دیبه‌گە خه‌ڵكیان ده‌ركردوو دەستیان به‌سه‌ر ماڵ و زه‌ویه‌کانیاندا گرت، دوێنێش له کوڵەجۆی کفری و ئەمڕۆش له‌سه‌رگه‌ڕان و مه‌خمور کورد و پێشمه‌رگە و هاوڵاتییان شه‌هید ده‌که‌ن و ده‌بینم هێشتا له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه داوای هاوکاری له
چه‌کداری عێراقی ده‌کرێت.
ئه‌مە خۆگێلکردنە یاخود خۆلادانە لە ڕاستییه‌کان، ده‌بێت کورد له‌وه تێبگات كه عه‌ره‌ب دێت کورد ده‌کوژێت، جا عهرهبهکە ناوی (سوپای عێراق یا حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و قاعیدە و جه‌بهه‌ی نوسرە و بلد شام یان داعش) بێت چ جیاوازییه‌كی هه‌یه بۆ كورد.
به‌كوردی و به‌كورتی عه‌ره‌ب لە ماڵی خۆمان و له خاكی خۆمان ده‌مان کوژن، واتە عه‌ره‌ب کورد ده‌کوژێ ئیتر به‌هه‌ر پاساو بیانوییهكهوه كه ده‌یهێننه‌وه. بۆیه چیتر نه‌خۆتان بخهڵهتینن و نهپێشمهرگهش به ناحه‌ق به‌کوشتن بده‌ن.
شەهیدو برینداربوونی نزیکەی 30 پێشمه‌رگە و 18شه‌هید، 18 ژن بێ هاوسه‌ر و 18دایک بێ کوڕ‌و 18 سێ منداڵی بێ باوک ده‌بیت، ئه‌مانە چه‌ندین شوێنەواری قورس بۆ ئه‌و خێزانانە به‌جێده‌هێڵن.
ئێمە جارێكی‌تر داوا ده‌كه‌ین سنورێک بۆ ئه‌و تاوانانه دابنرێن و کوردیش له‌وە زیاتر زه‌لیلتر مه‌که‌ن له‌به‌رده‌م عێراق و دوژمنانی کورددا و ئه‌گه‌ر ئیلتیزاماتتان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، ڕێگامان بده‌ن ئه‌و ئه‌رکە به حزبی سۆسیالیست بسپێرن بۆ ته‌مبێکردنی هه‌ر دەست درێژیه‌ک بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هه‌رکه‌س و لایهنێکهوە هه‌بیت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە