نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: ده‌ستی شێره‌ژن ماچ ده‌كه‌م

مه‌سرور بارزانی: ده‌ستی شێره‌ژن ماچ ده‌كه‌م

سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری مه‌خموور به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌. هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌وی رابردووی سنووره‌كه‌ و دایكی سێ شه‌هیده‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ “شێره‌ژن” وه‌سفیكرد و رایگه‌یاند، ده‌ستی ئه‌و دایكه‌ جه‌رگ سووتاوه‌ ماچ ده‌كه‌م.

به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، له‌ ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش شه‌وی رابردوو، 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون.

456

دوای په‌لاماره‌كه‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، رایگه‌یاند، ” لەپێناو پاراستن و بەرگری لە خاك و نیشتیمانمان، پێویستە پێداچوونەوە و وردبینی زیاتر بە كاروباری هێزەكانی پێشمەرگە و هێڵە بەرگرییەكاندا بكرێت و ئیجرائاتی پێویستیش وەربگیرێت لە بەرانبەر هەر جۆرە كەمتەرخەمییەك. پێویستە بە زووترین كاتیش تۆڵەی خوێنی شەهیدەكانمان لە دوژمن بكرێتەوە”.

5436

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، “تیرۆریستانی داعش، بوونەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر ژیانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆیە پێویستە هەرچی زووە، هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەهێزتر و تۆکمەتر بکرێت و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی کۆتایی بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی تیرۆریستانی داعش و  هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان بهێنرێت و ژیانی پێشمەرگە و دانیشتووانی ئەو ناوچانەش، پارێزراو بێت”.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *