نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سامان بەرزنجی:بڕیار لەسەر پێدانی ژەمی سێییەمی ڤاکسین دەدرێت

سامان بەرزنجی:بڕیار لەسەر پێدانی ژەمی سێییەمی ڤاکسین دەدرێت

وەزیرى تەندروستى رایدەگەیەنێت: لە مانگی داھاتوەوە ھەڵگرتنی کارتی ڤاکسین یان پشکنینی ھەفتانەی (PCR )، دەبێتە مەرج بۆ دەوامی فەرمانگە، زانکۆ و شوێنە گشتییەکان.
راشیده‌گه‌ێنێت:لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لەئێستادا، سێ جۆری ڤاکسین بەردەستە و تا رادەیەکی باش بەرەوپێشچوون لە وەرگرتنی ڤاکسین ھەیە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە مانگی داھاتوەوە ھەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی ھەفتانەی PCR، دەبێتە مەرج بۆ دەوامی فەرمانگە، زانکۆ و شوێنە گشتییەکان.
لەبارەى پێدانى ژەمى سێیەمى ڤاکسین بە هواوڵاتیان، د. سامان رایده‌گه‌ێنێت: لەگەڵ لێژنەی باڵای ڤاکسین پێدان، لایەنی زانستی ژەمی زیادەکی (سێیەم) خراوەتەڕو و رێکار و رێنماییەکان تاوتوێ کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەن.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *