
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، زیاتر له دوو ملیار دینار بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانى خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/11/2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی دوو ملیار و 200 ملیۆن بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت ڕێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە واری جێبەجێکردنه‌وه و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا) جێبەجێ دەکرێت.
پێشتر لە میانی سەردانیکردنی مەسرور بارزانی بۆ شاری سلێمانی، ڕەزامەندیی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 هه‌زار و 500 دینار، له‌سه‌ر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پڕۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی، پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.
پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە:
- بەڕێوەبردن و چاکسازی له پارکی هەواری شار
- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی له بلواری 60 مه‌تریی مه‌لیك مه‌حمود
- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی له بلواری سلێمانی – تاسڵوجه