نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی سوید چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی سوید چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سوید کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، خاتوو ئان لیندە ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی کردووە و رۆڵی رەوەندی کوردی لە سوید بە ”گرنگ و دیار“ ناوبردووە.

وەزیری دەرەوەی سوید بە ”رێز و پێزانین“ـەوە باسی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە و تێکشکاندنی ئەفسانەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی لەلایەن پێشمەرگەوە بەرز نرخاندووە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی وێڕای سوپاسکردنی سوید بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، باسی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی کردووە.

مەسرور بارزانی و ئان لیندە لە بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەەکەدا، تیشکیان خستووەتە سەر بارودۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *