
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی پێشوازی له كۆچبه‌رانی كورد له بیلاڕووسیاوه بۆ هه‌ولێر رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین قۆناغی كۆچبه‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ترین.
جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، كۆچبه‌ران بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێییه‌كان و به وردی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و تا ئێسته 10 كه‌س گیراون كه كاری قاچاخچێتییان كردووه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد كه حكووومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێ به ره‌فتاری نه‌شیاوی هیچ كه‌سێك نادات كه كاری قاچاخچێتی بكات و ژیانی خه‌ڵك ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی بكاته‌وه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه كۆچبه‌ران له سنووری بیلارووسیا له خراپترین دۆخ بوون و ده‌ركه‌وت هه‌رێمی كوردستان شوێنی ژیانه و سه‌قامگیری و ئارامی تێدایه و ئه‌وانه‌یشی رۆیشتبوون فریو درابوون.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران.
ئه‌مڕۆ 460 كۆچبه‌ری كورد له بیلارووسیاوه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه له سنووری بیلارووسیا گیریان خواردبوو.