نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قەرزەکانی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانى کراو وگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت.

قەرزەکانی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانى کراو وگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت.

لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کەپێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستانی، وەزارەتی کارو باری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات.

لەو بارەیەوە عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاندووە: قوتابی و خوێندکارانى کچ و کور شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی (٢٠١٦-٢٠١٧) و (٢٠١٧-٢٠١٨) و (٢٠١٨-٢٠١٩)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک ) و بەرێوەبەرایەتی کارو باری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

ڕاشیگەیاند: ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکوک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *