
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پێشوازیی له سەرۆك كۆماری عێراق كرد، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/11/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد، له دیداره‌كه‌دا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كران.
ڕێگەچارەكان بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تێپەڕاندنی تەحەددیات و پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، چه‌ند تەوەرێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.