نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکى حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزراى لە هەولێر نیشان دا

سەرۆکى حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزراى لە هەولێر نیشان دا

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ڕایگه‌یاند، بەبڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,517,424,380) یەک ملیار و پێنج سەد و حەڤدە ملیۆن و چوارسەد و بیست و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەى خوارەوە:-

یەکەم/ قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (743,325,000) حەفت سەد و چل و سێ ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.

دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە بەگوژمەى( 228,369,540) دووسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار و پێنج سەد و چل هەزار دینار.

سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌گوندى عەزە بەگوژمەى (347,147,900) سێ سەد و چل حەفت ملیۆن و سەد و چل و حەفت هەزار و نۆسەد دینار.

چوارەم/ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بە گوژمەى (198,581,940) سەد و نۆهەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتا و یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *