نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەممەد شوکر: مەسرور بارزانی مەبەستییەتی دەستی وەبەرهێنەران بگەیەنێته هەڵەبجە

محەممەد شوکر: مەسرور بارزانی مەبەستییەتی دەستی وەبەرهێنەران بگەیەنێته هەڵەبجە

لەمڕاسیمێکی تایبەت بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە بە ئاماددە بونی محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان.

محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند:” خۆشحاڵین ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەکەینەوە، کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییە درگایەکی فراوان دەکاتەوە ئێمە باشتر،مامەڵە لەگەڵ وەبەرهێنان بکەین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە”.

وتیشی:” هەڵەبجە مەجالی باشی وەبەرهێنانی تێدایە، بتوانین بەباشی هەلانە بقۆزینەوە وەبەرهێنەران بێنە هەڵەبجە وەبەرهێنان بکەن، یەکەم هەنگاومان دانان و دروستکردنی نەخشەی وەبەرهێنانە لە هەڵەبجە، تاکو بتوانین دەرفەتەکان بۆ وەبەرهێنان لە هەڵەبجە زیاتر بکەین”.

زیاتر وتی:” زیاتر لە ساڵێکە ئێمە خەریکی دابینکردنی زەوین بۆ دروستکردنی ناوچەی پیشەسازین لە هەڵەبجە،بە دابینکردنی زەوییەکە 25 کارگەی خۆراک لە هەڵەبجە دادەمەزرێن چەند هەزار دەستی کار دەڕەخسێت ئەوەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ حکوومەت و دانیشتوانی پارێزگاکە”.

دەڵێ:”سوپاس بۆ سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی پالپشت بوون لە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە،پێیان وتوین هەڵەبجە تایبەتە و دەبێت بەتایبەت کاری لەسەر بکەن هەوڵبدرێت وەبەرهێنانەرانی کوردستان و دەرەوە ئاڕاستە بکەین لە هەڵەبجە وەبەرهێنان بکەن”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *