حكومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له دروستبوونی ئالوزیه‌كانى به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا پێكده‌هێنێت، كه پێكدادان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له دورستبوونی پشێوییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا پێكبهێنرێت، كه حه‌شدی شه‌عبیش تیاییدا ئه‌ندام بێت، هاوكات قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش بكرێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای دانه‌به‌خۆداگرتنی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و رێزگرتن له مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه كرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری قوربانیانیش، كه‌سێك كوژراوه و 346 كه‌سیش برینداربوون، كه 275 له هێزه ئه‌منییه‌كان و 71 كه‌سیش له خۆپیشانده‌ران بوون و برینی ژماره‌یه‌كییان سه‌خته.