نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جوتیارێکی کوردستان مەسروور بارزانی وەک فڕیاد ڕەسی جوتیاران واییە

جوتیارێکی کوردستان مەسروور بارزانی وەک فڕیاد ڕەسی جوتیاران واییە

خەسرەو جاف، جووتیاری نموونەیی دەشتی شارەزوور،دەڵێت، خۆشحاڵبووین ئەمڕۆ بینیمان مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران بەشدار بوو لە پێشانگەی كشتوكاڵی و ئاژەڵداریی هەولێر، كاتێك گرنگی بە جووتیاران دەدرێ دڵمان خۆشە و خوازیارین بودجە بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵی تەرخان بكرێت.

ئەو جووتیارە روونی كردەوە، چاومان لە جەنابی سەرۆك وەزیرانە، وەك خۆی دەڵێ بتوانێت هاوكاری جووتیاران بێت، هەوڵدراوە لەم كابینەیە بەرەوپێشچوون لە كەرتی كشتوكاڵی كوردستان بەدی بێت، دووپاتی كردەوە كە لەهەر وڵاتێك كەرتی كشتوكاڵ بەهێز بوو، ئەو وڵاتە لە تەنگژە ناترسێت.

“دڵخۆشین بەوەی ئەم كابینەیە چاوی لەسەر ئەوەیە كەرتی كشتوكاڵ زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، بۆیە داوا دەكەین بازاڕی پێداویستییە كشتوكاڵییەكان چاودێری بكرێت، چونكە زۆر گران بوو، مەسروور بارزانی متمانەی بۆ جووتیاران گەڕاندووەتەوە و پەرە بە كشتوكاڵ دەدرێت، لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییشدا، ئەم كابینە لەكاتی خۆیدا هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی قەدەغە كردووە، ئەوەیش وای كردووە جووتیاران قازانج بكەن”، جووتیارە نموونەییەكەی شارەزوور وای گوت.

شایەنی باسە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو هەوڵدراوە بازاڕی دەرەوە بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی كوردستان بدۆزرێتەوە، كە لە رێگەی بازرگانیی كشتوكاڵییەوە بەرهەمی ناوخۆی كوردستان رەوانەی دەرەوە بكرێ و بۆ ئەو مەبەستەیش نموونەی نێدراوە بۆ وڵاتان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *