نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کابینەی نۆ متمانەی بۆ ئێمەی جووتیاران گەڕاندووەتەوە

کابینەی نۆ متمانەی بۆ ئێمەی جووتیاران گەڕاندووەتەوە

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستبەكاربوونی، گرنگی تایبەتی بە سیكتەری كشتوكاڵ دا و بەرهەمی كشتوكاڵ لە دوو ساڵی رابردوو بەرز بووەتەوە، جووتیاران دەڵێن، مەسروور بارزانی بە كردار هەنگاوی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ ناوە و متمانەی بۆ جووتیاران گەڕاندووەتەوە.

حامید ئیسماعیل، خاوەنی كێڵگەی كوردستان، راگەیاند، كابینەی نۆ و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئومێدی زۆرمان پێیان هەیە بەوەی جووتیاران زیاتر سوودمەندبن لەو بڕیارانەی بۆ گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ دراون، بەوەی هاوئاهەنگی زیاتر لەنێوان لایەنی پێوەندیدار و جووتیاران لە هەموو كوردستان هەبێت، تا بتوانین زیاتر خزمەت بەم وڵاتە بكەین.

زیاتر گوتی، لە دوو ساڵی رابردووی كابینەی نۆ، بەرووبوومی كشتوكاڵی زۆر زیادی كردووە، بەڵام كێشەمان لە بەبازاڕكردنی بەرهەمەكانمان هەیە، بۆیە داواكارین لە كابینەی نۆ كە بە باوكی هاووڵاتی دەزانین، دەست بخاتە سە ربرینەكان و لە هەموو شارەكانی كوردستان هەفتەبازاڕی كشتوكاڵی بكاتەوە و زەوینە سازی بۆ ئەو كارە بكات.

ئەو خاوەن كیڵگەیە پێی وایە بازاڕێك لە نێوان حكوومەتی هەرێم و عێراق دروست بكرێت، تا جووتیارانی كوردستان بتوانن بەرووبوومەكانیان بگەیەننە بازاڕی پارێزگاكانی عێراق، چونكە بەرووبوومێكی جوان و زۆرمان هەیە، جیا لەوە كێشەی گرانی پەین و مەوادی كیمیاوی و بنەتۆ چارەسەر بكرێت و چاودێری بازاڕیش بكرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *