نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆکاری پەلامارەکانی داعش دەگەڕێتەوە بۆ بێ توانایی هێزەعێراقییەکان

هۆکاری پەلامارەکانی داعش دەگەڕێتەوە بۆ بێ توانایی هێزەعێراقییەکان

نوری حەمەعەلی،بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگە، نوری حەمەعەلی رایگەیاند : پەلامارەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکان، بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێتەوە.

نوری حەمەعەلی لە لێدوانێکيدا گوتی: بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکان لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە کە تیرۆریستان خۆیان تیایدا حەشاردەدەن بۆ ئەوەی پەلاماری ھێزەکانمان بدەن.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگە گوتیشی: بەرلەوەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت، بڕیاردرا دوو لیوای ھاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە جێناکۆکان پێکبھێندرێن، بەڵام تا ئێستا ئەو دوو لیوایە پێکنەھێنراون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *