نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری هه‌ولێر: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی هاوكاری به‌په‌له‌ ده‌گه‌ێندرێته‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه

پارێزگاری هه‌ولێر: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی هاوكاری به‌په‌له‌ ده‌گه‌ێندرێته‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه

لەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.10.31، لەژێر ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ساسان عەونى، وەزریى شارەوانى و گەشت و گوزار و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بەو لافاوەى کە دوێنێ بەهۆى شەپۆلێکی به‌خوڕی باران و تەزرەوه‌ زەرە و زیانی زۆرى گەیاند بەبەشێکى شارى هەولێر ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە موسا ئەحمەد سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و بەڕێوەبەرانى گشتیى وەبەرهێنان و تەندروستى هەولێر و دابەشکردنى کارەبا و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ئامادەی بوون، کۆبوونەوە دەستخۆشى لە هەموو ئەو لایەنانەکرد کە لەکاتى دروست بوونى لافاوەکە، لەزووترین کاتدا گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و یارمەتی و هاوکاریان پێشکەش بە هاوڵاتییان کرد کە بەهۆی ئەم ڕووداوە سروشتییەوە گیریانخواردبوو یاوەخود دووچارى زیان هاتن، پاشان باس لەو کێشە و هۆکارانە کرا کە بوونە هۆکارى دروست بوونى لافا و کۆبوونەوەى ئاوێکى زۆر لەبەشێکى شارى هەولێر، لەوبارەیەشەوە بڕیاردرا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەپەلە دەست بکرێت بەدیراسەیەکردنێکى وورد بۆ ڕێڕەوەى ئاوى سروشتى لەو ناوچانە و پاککردنەوەی ئەو ڕێڕەوانەشى کە هەن  تاوەکو  جارێکى تر ئەو حاڵەتەى کە ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى هاوکارى و یارمەتیدانى ئەو هاوڵاتییانە کرا کە بەهۆى لافاوەکەوە دووچارى زەرە و زیان هاتوون، لەوبارەیەشەوە کۆبوونەوە بڕیاردا لێژنەیەکى باڵاى لە پارێزگاى هەولێر بەسەرپه‌رشتى (EJCC/ پارێزگاى هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى و لقى هەولێرى مانگى سورى عێراق و بەرگرى شارستانى) پێکبهێنرێت بۆ خەمڵاندنى زیانەکان و بەپەلە دابینکردنى پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئەو هاوڵاتییانەى کە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها لێژنەیەکى تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لەو کەم و کوڕی و هۆکارانەى کە بوونە هۆى دروست بوونى لافاوەکە پێکهێنرا.
لەکۆتایدا کۆبوونەوە بڕیاریدا، لەلایەن تیمەکانى شارەوانى و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە هەر ئەمڕۆ دەست بکرێت بە هەڵمەتى  ڕاماڵین و پاککردنەوەى هەموو ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى پاشماوەى لافاوەکەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون و ئاستەنگی لەبەردەم هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست کردووە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *