نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی..لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا درێژ بوویەوە

بەفەرمانی مەسرور بارزانی..لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا درێژ بوویەوە

وەك هاوكاری بۆ هاونیشتیمانیانی كوردستان مەسروور بارزانی فەرمانی كردووە بە وەزارەتی كارەبا، لێخۆشبوونی 15% كارەبا بۆ هاونیشتیمانیان درێژبكرێتەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،دەڵێ ، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی 15%ی كرێی كاره‌با له‌ هاوبه‌شه‌كان دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاسانكاریه‌ك بۆ هاوبه‌شه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و قه‌رزانه‌ بده‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ خزمه‌تگوزاری كاره‌با له‌سه‌ریان ماوه‌ته‌وه‌ و گوتیشی: ئه‌و بڕیاره‌ تا رێكه‌وتی 31ی 12ی ئه‌مساڵ كاری پێ ده‌كرێت.

گوتیشی: ساڵانه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 2 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی كاره‌با ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام داهاتی ئه‌م كه‌رته‌ له‌ نێوان 250 بۆ 260 ملیۆن دۆلاره، واتا حكومه‌ت نزیكه‌ی ملیارێك و 700 ملیۆن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بۆ كاره‌با ته‌رخان ده‌كات

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *