
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گفتوگۆ له‌باره‌ی سێ پرسی گرنگ كرا، له‌وانه‌ش تاوتوێكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی به گشتی و به‌نزین به تایبه‌تی.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جوتیار عادل گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و رێككاره پێویسته‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین خرانه‌ڕوو و په‌نجه له‌سه‌ر گرفته‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانیان دانرا.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت سه‌رله‌نوێ مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی به‌و كه‌س و لایه‌ن و كۆمپانیانه ببه‌خشرێت، كه ئاره‌زوویان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه.
هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی راسپارد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دیراسه‌یه‌ك له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندكردنی شۆفێرانی پاس و ته‌كسی له‌ڕووی نرخ و رێژه‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه ئاماده بكه‌ن و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن.