نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاند، پیشوازی له‌ راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌م. داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كرد، په‌له‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر بكه‌ن، كه‌ توانای بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشی بۆ گه‌لانی عێراق هه‌بێت.

له‌ تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌: “پێشوازی لە راگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، “یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن”.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: “داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بە خێرایی، حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *