نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكى حكوومه‌ت و باڵوێزى به‌ریتانیا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى حكوومه‌ت و باڵوێزى به‌ریتانیا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد، سه‌رۆكى حكوومه‌ت هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە هۆی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/10/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارک برایسن ریچاردسن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا باردۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *