
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاریدا رێگه به‌هاورده‌كردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و پاشماوه نه‌وتی و ماده كیمیاییه‌كان بدرێت.
له نوسراوێكدا کە واژۆی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی له‌سه‌ره‌و بۆ رێكه‌وتی 4ی مانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوە نەوتییەکان و ماددە کیمیاوییەکان.
به‌پێی نووسراوه‌كه، هه‌ر رێگهپێدانێكی تر كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی كۆمپانیا نه‌وت و گازییه نێوده‌وڵه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌نیا به ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێكه له هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزین زیاتر به‌رزبوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رماش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی ماڵان بۆ سه‌رووی 180 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه.