نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:كێشەی ماموستایانی وانەبێژ چارەسەركرا

بەپەلە:كێشەی ماموستایانی وانەبێژ چارەسەركرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت.

لە کۆتایى کۆبوونەوەکە، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *