نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و کازمی دەستگیرکراوانی کەرکووک ئازاد کران

دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و کازمی دەستگیرکراوانی کەرکووک ئازاد کران

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2021، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و هەردوولا هاوڕابوون لە ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و ڕێگە نەدان بە پشێوی لە پارێزگەکەدا.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە مەسرور بارزانی ڕاگەیاند بڕیاری ئازادکردنی دەستگیرکراوانی کەرکووک دەدات و دۆخەکە ئاسایی دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، کەمێک بەر لە ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک دەرچوون و هەروەها دەستگیرکراوان ئازاد کراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا دۆخی گەڕەکی شۆریجە و ڕەحیماوەش ئاسایی بوونەتەوە.

جێی باسە، شەوی ڕابردوو لەکاتی ئاهەنگێرانی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردن، چەند گێرەشێوێنێک کە کادیر و ئەندامی دەزگای ئەمنی لایەنێکی دیکە بوون خۆیان خزاندە نێو ئاهەنگە بەمەبەستی دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی چەکیان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و هێزەکان بەکارهێنا، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی سەدان گەنجی بێ تاوان دەستگیر بکرێن.  

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *