نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کاندیدە سەرکەوتووەکان دەکات و داوایان لێدەکات، لە بەغدا بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بکەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە پەرلەمانتارە نوێیه‌کان دەکەم، بۆ ئەو کەمپەینە زۆر باشەی بەرێوەیان برد.

هه‌روه‌ها روو له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌، پرۆسەی دیموکراسیمان بەهۆی خزمەتی ئێوەوە بەهێزە. چاوم لەوەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێکەوە کاربکەین، داواتان لێدەکەم، کاتێك دەچنە بەغدا، بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان بکەن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *