
لە چەندڕۆژی ڕابردوو لەلایەن کسێک بەناوی قاسم عەبدولرەحمان، فواد دەکوژێت، بەهۆکاری ئەوەی لەماوەی ساڵی ڕابردوو کێشەیان لەنێواندا بووە لە ڕێگەی ماسنجەرەوە، هاوسەری فواد ئاگاداری کوشتنی هاوسەرەکەی بووە.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەرزان عوسمان، ڕایگەیاند:” فواد هەڵەبجەیی لەلاین قاسم عەبدولرەحمان کوژراوە، کێشەی ساڵێک لەمەوبەر لەنێوانیاندابووە، لەڕێگەی ماسنجەرەوە شەڕیان بووە.
پۆلیس دەشڵێ، سەرباری ئەوەی فواد و قاسم پێکەوە قسەشیان کردووە، بەڵام قاسم ڕقی لەدڵدابووە بڕیاریداوە فواد بکوژێت، هاوسەری فوادیش ئاگاداردەکاتەوە لەوەی هاوسەرەکەی دەکوژێت.
عوسمان دەشڵێ:” بەناوی ئەوەی بۆ سلێمانی پێکەوە بڕۆن قاسم، فواد دەباتەدەرەوە، پاشان بەرەو شوێنێکی تری دەبات، ئۆتۆمبێلەکەی دەکوژێنێتەوە دەڵێ، بە فواد دەڵێ، ئۆتۆمبێلەکە لە ئیش کەوت بۆنیتەکەی هەڵدەرەوە لەکاتی هەڵدانەوەی بۆنیتەکە بەخێرایی دەڕوات بەسەر فوادا و فواد بەهۆی ئازاری زۆرەوە پێشتریش نەخۆش بووە دەرمانی خواردووە گێژ بووە نەی توانیوە هەڵسێتەوە چەندین جاری تر قاسم بە ئۆتۆمبێل دەڕوات بەسەر لاشەی فوادا.
وتیشی:” هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناحیەی سیروان توانیان دووای ٤٨ کاتژمێر تاوانباری سەرەکی دەستگیربکرێت لە گوندی پاڵانی سەر بە ناحیەی بیاره دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکە بگیردرێت تاوانەکەی پێئەنجامدراوە، لەژێری ئۆتۆمبێلەکە خوێن و قژی فواد پێوەووە، سێ کەسێ تریش هاوکار بوون لە تاوانەکە دەستگیرکراون یەکێکیان هاوسەرەکەیەتی