نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەی کەلار دابین دەکرێت

لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەی کەلار دابین دەکرێت

به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت ئامێرێکی سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە دەڤەری گەرمیان دابینده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6-10-2021 وەزارەتی تەندروستی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئامێرێکی پێشکەوتووی سیتی سکان CT Scan بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە دەڤەری گەرمیان.

هه‌روه‌ها تەندروستی بەناوی وەزارەته‌كه‌وه‌ ، سوپاسی جەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی، بەتایبەتی دابینکردنی ئەم ئامێرە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی دەڤەری گەرمیانی خۆشەویست.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *