نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای پارتی.. زۆرینه‌ی په‌كه‌كه‌ میتی توركیان

به‌رپرسێكی باڵای پارتی.. زۆرینه‌ی په‌كه‌كه‌ میتی توركیان

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وه‌ڵامی هه‌په‌گه‌دا كه‌ گوتبووی پارتی به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان زانیاری به‌ توركیا داوه‌، ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی له‌ ناو په‌كه‌كه‌ن میتی توركیان.

عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، توركیا ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵكی هه‌یه‌ له‌ ناو په‌كه‌كه‌ پێویستی به‌ كه‌س و لایه‌ن نییه‌ زانیاری پێ بدات، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناو په‌كه‌كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پارتی و تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن خۆیان پیاوی میتن و ده‌یانه‌وێ خۆیان بشارنه‌وه‌.

روونیشی‌ كرده‌وه‌، توركیا وڵاتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ و خاوه‌ن زانیاری و پێگه‌یه‌، پێویستی به‌ پارتی نییه‌، په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێ پارتی و كوردستانیش رابكێشنه‌ ناو شه‌ڕی خۆیان، به‌ڵام كوێربن ئه‌وه‌ نابینن پارتی بچێته‌ ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی‌، هه‌رێمی كوردستان ناچێته‌ شه‌ڕی گڵاوی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتاندایه‌.

لێدوانه‌كه‌ی‌ عه‌ونی‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌یانه‌وێ‌ گێچه‌ڵه‌كانیان به‌ كوردستان بشارنه‌وه‌.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *