بزانه چیی به‌سه‌رهێنا و چۆن گیانی له‌ده‌ستدا
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی چینی یه‌ك لیتر و نیو كۆكاكۆلای له‌تاو گه‌رما به 10 خوله‌ك خوارده‌وه و مرد، پزیشكه‌كان رونیان كرده‌وه كه چی به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا هاتوه و كۆكاكۆلاكه چه‌ند زیانی پێگه‌یاندوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه گه‌نجه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر گه‌رمای بوه، كۆكاكۆلاكه‌ی به‌خێرایی خواردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی غازات له له‌شیدا و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه ئۆكسجین له جگه‌ری ببڕێت و دواجار كوشتویه‌تی.
گه‌نجه‌كه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌لقوڕاندنی كۆكاكۆلاكه هاواری ئازارێكی زۆری له‌ناو سكیدا كردبوو، ده‌شیوت كه گه‌ده‌ی تێكچوه، پزیشكه‌كانیش وتویانه كه سه‌ره‌تا غازه‌كه له رێخۆڵه‌یدا په‌نگی خواردوه‌ته‌وه و دواتر چوه‌ته بۆریی سه‌ره‌كیی جگه‌رییه‌وه و كوشتویه‌تی.